ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

بڕونۆ فێرناندێس داهاتووی خۆی لە نێوان هیلال و مان یونایتد یەکلاییکردەوە

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە هەموو شتێکی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بڕونۆ فێرناندێس، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد بە فەرمی ئۆفەری هیلالی رەتکردەوە و بڕیاری مانەوەی لە ئۆڵدترافۆرد داوە.

دوێنێ دووشەممە، فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای دۆچلاند دووپاتیکردبووەوە، هیچ بەرەوپێشچوونێک لە گفتوگۆکانی نێوان فێرناندێس و هیلالدا رووینەداوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ئۆڵدترافۆرد دەمێنێتەوە.

کەمێک پێش ئێستاش، فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان، مانەوەی یاریزانەکەی لە مانچێستەر یونایتد پشتڕاستکردەوە.

دواپەرەسەندنەکان چیبوون؟

هیلال هەوڵی زۆری بۆ رازیکردنی بڕونۆ فێرناندێس، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتددا، بەڵام هەمووی بێهوودە بوون.

ساشا تاڤۆلێری، رۆژنامەنووسی شارەزا لە مێرکاتۆی هاوینە رایگەیاندبوو، خێزانی فێرناندێس بە ژیانی سعوودیە رازینین و ئەمەش پڕۆسەی گواستنەوەی سستکردبوو.

هیلال هەموو هەوڵێکی بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان چڕکردەوە، تەنانەت هیلال ئامادە بوو هەموو شتێک بۆ رازیکردنی فێرناندێس و خێزانەکەی بکات.

هیلال ئامادەیی بۆ خەرجکردنی 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی فێرناندێس پیشاندابوو. یانەکەی پایتەختی سعوودیە ئامادەبوو لە ماوەی سێ ساڵدا، 200 ملیۆن پاوەند وەکو مووچە بە فێرناندێس بدات، لەسەرووی هەموو شتێکیشەوە، حکومەتی سعوودیە تەواوی ئاسانکارییەکانی بۆ فەراهەم دەکرد.

چی لەبارەی شۆرشی هیلال بۆ مۆندیالی یانەکان دەزانین؟


تەنیا حەفت رۆژ بۆ وادەی یەکەمی مێرکاتۆی هاوینە ماوە و 18ی ئەم مانگە، هیلال یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیالی یانەکان بەرامبەر ریال مەدرید لە مەیامی دەکات.

رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید قورسترین ئەرکی هیلالە لە مۆندیالی یانەکان، دواتر رووبەڕووی رێد بوڵ سالزبورگ و پاچووکا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button