بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترینمۆندیالی یانەکان

چی لەبارەی شۆرشی هیلال بۆ مۆندیالی یانەکان دەزانین؟

هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی گواستنەوەی فێرناندێس چییە؟

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا هیلال نەیتوانیوە بڕونۆ فێرناندێس، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد بە گواستنەوە رازیبکات.

ساشا تاڤۆلێری، رۆژنامەنووسی شارەزا لە مێرکاتۆی هاوینە روونیکردووەتەوە، خێزانی فێرناندێس بە ژیانی سعوودیە رازینین و ئەمەش پڕۆسەی گواستنەوەی سستکردووە.

هیلال هەموو هەوڵێکی بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان چڕکردووەتەوە، تەنانەت هیلال ئامادەیە هەموو شتێک بۆ رازیکردنی فێرناندێس و خێزانەکەی بکات.

هیلال ئامادەیە 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی فێرناندێس بە مان یونایتد بدات، بەڵام داواکاری سەرەکی یانە سعوودییەکە، بڕیاری خێرای ئەستێرە پۆرتوگالییەکەیە.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، لە ئەگەری گواستنەوەی فێرناندێس بۆ هیلال، لە ماوەی سێ ساڵدا، 200 ملیۆن پاوەند وەکو مووچە وەردەگرێت، لەسەرووی هەموو شتێکیشەوە، حکومەتی سعوودیە تەواوی ئاسانکارییەکانی بۆ فەراهەم دەکات.

جیا لە فێرناندێس، هیلال کار لەسەر گواستنەوەی خێرای ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی و تیۆ هێرناندێز، بەرگریکاری ئەیسی میلان دەکات، هەروەها بەچڕی هەوڵی گواستنەوەی سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئینتەر میلانیش دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان بڵاویکردووەتەوە، هیلال لەگەڵ ئەیسی میلان لەسەر گواستنەوەی هێرناندێز رێککەوتووە، بەڵام لەسەر مەرجەکانی کەسی لەگەڵ ئەستێرە فەڕەنسییەکە نەگەیشتووەتە رێککەوتن.

تەنیا حەفت رۆژ بۆ وادەی یەکەمی مێرکاتۆی هاوینە ماوە و 18ی ئەم مانگە، هیلال یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیالی یانەکان بەرامبەر ریال مەدرید لە مەیامی دەکات.

رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید قورسترین ئەرکی هیلالە لە مۆندیالی یانەکان، دواتر رووبەڕووی رێد بوڵ سالزبورگ و پاچووکا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button