دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ هۆیلوند مان یونایتد جێدەهێڵێت و بارسێلۆنا گواستنەوەکان دەستپێدەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە، خەریکە لیڤەرپوول بە گەورەترین گرێبەستی مێژووی خۆی رازیدەبێت و چێڵسی ئەستێرەیەکی بەرگریکار دەگوازێتەوە…
بڕاین ئێمبوێمۆ، ئەستێرەی برێنتفۆرد دەیەوێت پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات، گفتوگۆکان دەستپێدەکەن – ئاتلێتیک
ئینتەر میلان هیوادارە لە ماوەیەکی نزیکدا گواستنەوەی راسموس هۆیلوند، هێرشبەر مانچێستەر یونایتد بەخواستن تەواو بکات – گازێتا دێلۆ سپۆرت
مانچێستەر یونایتد چاوەڕێی کۆتا وەڵامی بڕونۆ فێرناندێسە و هیلالیش خۆی بۆ گواستنەوەی ئامادەکردووە – سکای سپۆرتس
ژان فیلیپێ ماتێتا، هێرشبەری کریستال پاڵاس لە لیستی گواستنەوەکانی یوڤێنتوس، میلان و مان یونایتددایە – تیم تۆک
مایڵس لویس سکێڵی، ئەستێرەی لاوی ئارسیناڵ خەریکە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە – دەیلی مەیڵ
لیڤەرپوول و فلۆریان ڤیرتز لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ رێککەوتوون، بەڵام بایەر لیڤەرکوزن دووەم ئۆفەری لیڤەرپوولی رەتکردەوە و داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات – بیڵد
بارسێلۆنا گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی لویس دیاز دەستپێکردووە، چەند یانەیەکی سعوودیش لەسەرهێڵن – فلۆریان پلێتێنبێرگ
چێڵسی خۆی بۆ گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن ئامادەکردووە – تیم تۆک
لەلایەکی دیکەوە چێڵسی چاوی بڕیوەتە جەیمی گیتێنز، یاریزانی لاوی دۆرتموند و بەهاکەی دەگاتە 50 ملیۆن پاوەند – گاردیان
جۆب بێڵینگهام لە پەیوەندیکردن بە بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکە و ئۆفەری ئینتراخت فڕانکفورت و لایپزیگی رەتکردەوە – بیڵد
مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی تیجانی رێندێرس، ئەستێرەی ئەیسی میلان نزیکە و پێش مۆندیالی یانەکان دەیگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئیتاڵیا
ئێڤەرتن، وێستهام و مانچێستەر یونایتد چاویان بڕیوەتە ئالێکساندار میترۆڤیچ، هێرشبەری هیلال – تۆک سپۆرت
برایتن لە چاودێریکردنی ئۆلی ئاربلاستێر، ناوەڕاستکاری شێفیڵد یونایتد بەردەوامە و زۆری پێکانەکان برایتنی دوودڵ کردووە – تیم تۆک