دێكۆ موژدە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات

یاریگا –
دێكۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی موژدەیەكی خۆش بە هاندەرانی یانەكەی دەدات.
وەرزی رابردوو بارسێلۆنا وەرزێكی سەركەوتووی تێپەڕاند و توانی نازناوەكانی لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و جانی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە.
لە چاوپێكەوتنێكدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا دووپاتیكردەوە لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكان دوو تا سێ بۆ چوار گرێبەست دەكەن.
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا تاوەكو ئێستا گرێبەستی هانزی فلیکی تاوەكو 2027، رافینیا تاوەكو 2028 و یامالی تاوەكو 2031 نوێكردووەتەوە و ئامانجی داهاتووی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئێریک گارسیا و ئینیگۆ مارتینێزە.
لە گواستنەوەكانی ئێستادا ناوی هەریەک لە یاریزانان ماركوس راشفۆرد، لویس دیاز و خوان گارسیا بە بارسێلۆناوە بەستراوەتەوە
بارسێلۆنا گرەو لەسەر گواستنەوەی یاریزانێک دەکات و چاوەڕێی دوا وەڵامە