دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا ناوەڕاستکارێکی پرێمەرلیگی دەوێت و لیڤەرپوول بازاڕی گەرمە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

بارسێلۆنا چاوی لە ناوەڕاستکارێکی ئارسیناڵە، لیڤەرپوول ئامادەیە بەرگریکارێکی باڵی چەپ بگوازێتەوە و ئێڤەرتن هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی برایتن دەدات…
بارسێلۆنا گفتوگۆکانی لەگەڵ ئارسیناڵ لەبارەی گواستنەوەی تۆماس پارتێی، ناوەڕاستکاری گانایی دەستپێکردووە، گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچێت – سەن
لیڤەرپوول خەریکی ئامادەکارییە بۆ گواستنەوەی میلۆس کێرکێز، بەرگریکاری بۆرنمس، بەهاکەی دەگاتە 40 ملیۆن پاوەند – گیڤ می سپۆرت
خۆشەویستەکەی لویس دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول پۆستێکی هاوشێوەی پەیامی ماڵئاوایی لە هەژمارەکەی ئینستاگرامی بڵاوکردووەتەوە و پێدەچێت، کاروانی کۆڵۆمبییەکە لە ئانفیڵد تەواو بووبێت – ئینستاگرام
بایەر لیڤەرکوزن دووەم ئۆفەری لیڤەرپوولی بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز رەتکردەوە، لەوانەیە بۆ ئۆفەری داهاتوو، هەریەکە لە یاریزانان هارڤی ئیلیەت و جاڕێل کوانسا تێکهەڵکێشی ئۆفەرەکە بکات – کیکەر
کایڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری ئینگلیزی دەیەوێت لە ئەیسی میلان بەردەوام بێت – لێدوان
لیام دێلاپ، هێرشبەری لاوی ئیپسویچ تاون پشکنینی پزیشکی لە چێڵسی کردووە و ئەمڕۆ بە 30 ملیۆن پاوەند دەبێتە یاریزانی چێڵسی – رۆمانۆ
ئێڤەرتن چاوی بڕیوەتە مات ئۆڕیلی، یاریزانی برایتن ئالبیۆن – سکای سپۆرتس
ماوریزیۆ ساری، راهێنەری پێشووی ناپۆلی، چێڵسی و یوڤێنتوس نزیکە لە گەڕانەوە بۆ لازیۆ – فابریزیۆ رۆمانۆ
بایەر لیڤەرکوزن و برێنتفۆرد لەسەر گواستنەوەی مارک فلێکن، گۆڵپارێزی هۆڵەندی بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتن – سکای دۆچلاند
لەلایەکی دیکەوە، برێنتفۆرد لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی کۆوامین کێڵێهێر بەبڕی 18 ملیۆن پاوەند رێککەوت – سکای سپۆرتس
سیمۆنی ئنزاگی چوارشەممە دوابڕیاری خۆی لەبارەی ئۆفەرەکەی هیلال دەدات و لەوانەیە لە مۆندیالی یانەکان سەرپەرشتی یانە سعوودییەکە بکات – رودی گالێتی
بارسێلۆنا هیچ گرنگییەکی بە گواستنەوەی هێرشبەران نەداوە و بۆ وەرزی داهاتوو پشت بە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەبەستێت – ئا بۆلا