ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ خوان گارسیا یانەی داهاتووی دەستنیشان کرد

وەکو پێشتر بڕیاریدابوو ناچێتە بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

خوان گارسیا لەگەڵ مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتن و بڕیاریداوە پەیوەندی بەو یانە ئینگلیزییە بکات.

چاڤی ئیسپینۆزا رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مانچێستەر سیتی لەگەڵ خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە بژاردەی یەکەمی مان سیتییە، دیۆگۆ کۆستا گۆڵپارێزی پۆرتۆ بژاردەی دووەمی شینپۆشەکانە.

جگە لە مانچێستەر سیتی یانەکانی بارسێلۆنا و نیوکاسڵ یونایتدیش لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەم گۆڵپارێزە 24 ساڵانەکەی ئیسپانیۆل بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام پێشتر گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە بڕیاریدابوو نەچێتە بارسێلۆنا و بە یانەکەی راگەیاندووە روودەکاتە یانەیەکی پرێمەرلیگ.

گۆڵپارێزەکەی ئیسپانیۆل بە بڕیارێکی هاندەرانی بارسێلۆنا شۆک دەکات

گارسیا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئێستای ئیسپانیا، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی زۆرترین بەرپەرچدانەوە بوو لە خولەکە، 146 جار بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و یەکێک بوو لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ مانەوەی ئیسپانیۆل لە ریزی یانە پلە یەکەکان.

پێشتر رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردبوو، جگە لە بارسێلۆنا هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤیلا و بۆرنمۆسی ئینگلیزی و بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ئۆفەریان پێشکەشی خوان گارسیا کردووە و دەیانەوێت ئەو گۆڵپارێزە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئیسپانیۆل هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button