
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بانگهێشتی یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات بۆ روونكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سكالایه‌ی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی پاره له‌لایه‌ن شوڕته بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق تۆماریكردووه.
پێشتر، دەستەی کاتی یانەی زەورا سەرسوڕمانی و نیگەرانی خۆی له‌باره‌ی پێشێلکاری له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق ده‌ربڕی و داوای لە فیدراسیۆنه‌كه كردووه لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکات.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی زه‌ورا داواشی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردووه، قسه‌كانی مه‌سعود میرالی راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك به گرنگ سه‌یر بكرێت و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و شه‌فاف له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه یانه‌ی شوڕته له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی ناوبژیوانان له سوودی خۆی به‌ره به‌كارده‌هێنێت.
هەروەها داوای پێداچوونەوە بە رێکارەکانی کارکردنی لیژنە دیسپلینییەکان دەکات و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ناتەبایی لە جێبەجێکردنی سزاکانی نێوان یانەکاندا بەدیکرراوه، لەگەڵ ئەوەی یانەی زەورا بە خێرایی سزای بەسەردا سەپێنراوە، لەکاتێکدا پێشێلکارییە ئاشکرا‌کانی یانەکانی دیکە چاوپۆشی‌یان لێکراوە”.
لیژنەی دیسپلینی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا نوێنەری یانەی زه‌ورا بانگهێشت بکات بۆ روونکردنەوەی ڕەهەندەکانی ئەو بەیاننامە، و بۆ گوێگرتن لە لێدوانەکانیان و لێژنه‌كه داوا ده‌كات رۆژی چوارشه‌ممه نوێنه‌ری یانه‌ی زه‌را له باره‌گانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق ئاماده‌بێت.