
یاریگا –
وەکو رێزێک بۆ کاروانی وەرزشی لە ریال مەدرید، مێدالیای زێڕینی کۆمەڵگای مەدریدی بە دانی کارڤاخال درا.
لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا ئیزابێل دیاز ئیۆسۆ سەرۆکی کۆمەڵگای مەدرید بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، مێداڵیای زێڕینی بە دانی کارڤاخال بەخشی.
مێداڵیا زێڕینەکە وەکو پێزانینێکە بۆ دەستکەوتەکانی لەگەڵ ریال مەدرید، کە شەش نازناوی چامپیۆنزلیگ و شەش نازناوی مۆندیالی یانەکان و پێنج جامی سوپەری ئەوروپا و چوار نازناوی لالیگا و دوو جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانە مەدریدییەکە بردووەتەوە.