ئانچێلۆتی:راهێنەرایەتی 34 یاریزانی بەڕازیلیم کردووە و تەنها لەگەڵ یەکێکیان کێشەم هەبووە
باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یاریزانانی بەڕازیلی کرد

یاریگا –
دوای ئه‌وه‌ی كارلۆ ئانچێلۆتی بووه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ناسێنردرا، راهێنه‌ره‌كه لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌شی بڵاوكرده‌وه دواتر به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ناساندنه‌كه‌ی سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ هەموو ئەو بەڕازیلیانەی کە ڕاهێنەرایەتی کردوون چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی ئانچێلۆتی كرا، كه كام یاریزانه باشترین بووه كه راهێنه‌رایه‌تی كردووه،هه‌روه‌ها كام یاریزانیش زۆر پیشه‌گه‌رانه مامه‌ڵه‌ی كردووه، له‌گه‌ڵ كام یاریزان په‌یوه‌ندی زۆر باشه، راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه وه‌ڵامی دایه‌و گوتی،
باشترین یاریزانی بەڕازیلی کە راهێنەرایەتیم کردبێت، بێ گومان رۆناڵدۆیە، لە رووی تەکنیکییەوە سەرنجڕاکێش بوو، زۆر نایاب بوو، له‌باره‌ی پیشەگەرترین یاریزانی به‌رازیلی، کافویه زۆر پیشه‌گه‌رانه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆر خۆشمه‌چین میلیتاو و ڤینیسیۆسن، ئه‌وان زۆر پێدەکەنێت، بۆیه به‌رده‌وام قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كردن.
🇧🇷 Ancelotti: “He entrenado 34 brasileños y sólo he tenido problemas con uno” 👇https://t.co/OjV52T6zVZ
— MARCA (@marca) May 27, 2025
هه‌روه‌ها راهێنەرەکە راشیگه‌یاند ،هەموو ئەو یاریزانه بەڕازیلییانەی كه راهێنه‌رایه‌تیم كردوون په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان باشبووه، راهێنەرایەتی 34 یاریزانم کردووە، ئەگەر بیر لەوە بکەمەوە کە ئایا هیچ کێشەیەکم لەگەڵ هیچ کامیان هەبووە، وا بیرناکەمەوە، رەنگە لەگەڵ یەکێکیان بێت، بەڵام پێتان ناڵێم كێیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان به گشتی كێشه‌م نه‌بووه، به‌رازیل به‌هره‌مه‌ندی زۆره.
ئانچێلۆتی له یه‌كه‌م ئه‌ركی وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشور بۆ گه‌یشتن به مۆندیال به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر یاریی ده‌كات، كه ئێستا به‌رازیل له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیه خاوه‌نی 21 خاڵه.