
یاریگا –
وەلید رەگراگی، راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، ئەمڕۆ سێشەممە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی دۆستانە ئاشکراکرد.
رەگراگی بۆ یەکەمجارە مەڕوان سنادی، هێرشبەری ئاتلێتیک بیلباو و هەڵگری وڵاتینامەی ئیسپانی لەگەڵ عەبدولحەق عەسال، بەرگریکاری یانەی نەهزەی بوورکان بانگهێشتکرد.
لیستەکەی مەغریب پڕە لە ئەستێرەکانی وەکو ئەشڕەف حەکیمی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و یاسین بۆنۆ، گۆڵپارێزی هیلال و براهیم دیاز، ئەستێرەی ریال مەدرید.
مەغریب دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر تونس (6-6-2025) و بێنین (9-6-2025) دەکات.
مەغریب ئامادەکاری بۆ میوانداریکردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دەکات. شێرەکانی ئەتڵەس لە قۆناخی یەکەمدا بەرامبەر دوورگەکانی قەمەڕ، مالی و زامبیا یاریی دەکات.
کەتیبەی رەگراگی پلەی چوارەمی مۆندیالی 2022یان بەدەستهێنا و ئێستا بنمیچی هیوا و داواکارییەکانیان زۆر بەرزبووەتەوە.
مەغریب نزیکە لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026 و لە مۆندیالی 2030یش لەگەڵ ئیسپانیا و پۆرتوگال میوانداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.
گۆڵپارێز: یاسین بۆنۆ، مونیر محەمەدی، مەهدی بن عبێد
بەرگریکار: ئەشڕەف حەکیمی، عومەری هیلالی، عەبدولکەبیر عەقبار، عەبدولحەق عەسال، جەواد یەمیق، ئوسامە عەزووزی، ئادەم ماسینا، زەکەریا واحدی، یوسف بلعەماری
ناوەڕاست: سوفیان ئەمڕابت، عزەدین ئوناحی، ئیسماعیل سیباری، ئوسامەع تێرگالین، بیلال خەنووس، ئەمیر ریچاردسن
هێرشبەر: حەمزە ئیگامان، سوفیان رەحیمی، یوسف نەسیڕی، ئوسامە سەحڕاوی، عەبدولسەمەد زەلزوولی، براهیم دیاز، ئیلیاس بن سەغیر، مەڕوان سنادی، ئەیووب کەعبی
قائمة المنتخب الوطني المستدعاة للمقابلتين الوديتين أمام منتخبي تونس و البنين
🗒️Squad list of our National Team called up for the two friendly games against Tunisia 🇹🇳 & Benin 🇧🇯#DimaMaghrib 🇲🇦 pic.twitter.com/ZwWFTZswjh
— Équipe du Maroc (@EnMaroc) May 27, 2025