ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک تەواو؛ لە 48 کاتژمێری داهاتوو دێ برۆین دەبێتە یاریزانی ناپۆلی

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو کێڤن دێ برۆین بەفەرمی دەبێتە یاریزانی ناپۆلی.

ماتیۆ مۆریتۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی لە تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پارێزەرانی کێڤن دێ برۆین ناوەڕاستکاری بەلجیکی گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، بۆ ئەوەی بە زووترین کات گرێبەستی چوونی دێ برۆین بۆ ناپۆلی یەکلا بکەنەوە.

رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، یانەی ناپۆلی چاوەڕێ دەکەن لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو گرێبەستی دێ برۆین یەکلا بکەنەوە و بەفەرمی رایبگەیەنن، کە بە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی ناپۆلی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button