ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لە گەڕاندنەوەی ئەستێرەیەکی لاو نزیکە

رۆژنامەی مارکا دوایین زانیارییەکانی ئاشکراکردووە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید زۆر نزیکە لە گەڕاندنەوەی نیکۆ پاز کە ئێستا یاریی بۆ کۆمۆی ئیتاڵی دەکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید دەتوانێت بەبڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ، جارێکی دیکە پاز بگەڕێنەتەوە مەدرید، ئەمەش بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە بوو لە گرێبەستی گواستنەوەی بۆ یانە ئیتاڵییەکە.

هەرچەندە ریال مەدرید هەنگاوی فەرمی نەناوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، بڕیارە لە سێ رۆژی داهاتوودا، ریال مەدرید و کۆمۆ دوابڕیار لەسەر پاز بدەن.

گفتوگۆی نێوان هەردوو یانەکە بەردەوامە و نیازی ریال مەدرید بۆ گەڕاندنەوەی پاز روونە، چونکە چابی ئاڵۆنسۆ دەیەوێت پاز بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا بکات.

پاز یەکێک بوو لە باشترین یاریزانانی وەرزی رابردوو سێریا ئەی، لە ژێر سەرپەرشتی سێسک فابرێگاس لە کۆمۆ، خۆی وەکو یەکێک لە یاریزانە بەهرەمەندەکان پیشاندا.

پاز لە کۆی 35 یاریی لەگەڵ کۆمۆ، شەش گۆڵ و 9 ئەسیستی کرد، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە بۆ یاریزانێکی لاو کە یەکەم وەرزییەتی لە تۆپی پێی ئیتاڵیا.

لەلایەکی دیکەوە، پاز دەزانێت بە گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید، ژمارەی بەشدارییەکانی سنووردار دەبێت و ئەمەش گەورەترین بەربەستە لە بەردەم مەدرید، چونکە یاریزانە لاوەکە لە کۆمۆ بە دۆخێکی سەقامگیردا تێدەپەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button