ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کامیان هەڵدەبژێرێت؟ ئارسیناڵ لە نێوان یۆکێرێش و شێشکۆ خۆی یەکلا دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لەم هاوینە هێرشبەرێکی ژمارە 9 دەباتە ریزەکانی، بەڵام دوای سەرکەوتنی نیوکاسڵ یونایتد بۆ چامپیۆنزلیگ، لە گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک بێ هیوا بوو، ئێستا لە نێوان شێشکۆ و یۆکێرێش دەبێت خۆی یەکلا بکاتەوە.

بێن جاکۆبس رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لە نێوان بێنیامین شێشکۆ هێرشبەری لایپزیگی ئەڵمانی و ڤیکتۆر یۆکێرێش هێرشبەری سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی یەکێکیان دەباتە ریزەکانی، کە نرخی هێرشبەرە سویدییەکە کەمێک لە گۆڵکارە سلۆڤینییەکە بەرزترە، بەڵام جگە لە گەنەرز چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگیش بۆ گواستنەوەی ئەم دوو هێرشبەرە لەسەر هێڵن.

بێن جاکۆبس ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی هاوینە و زستانەی رابردوو لەسەر هێڵ بوو بۆ ئەوەی شێشکۆ بباتە ریزەکانی، کە هەریەکە لە چێڵسی و لیڤەرپوولیش دەیانەوێت ئەم هاوینە هێرشبەرە 21 ساڵانەکە بگوازنەوە ریزەکانیان و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لە لایپزیگ 80 ملیۆن یۆرۆیە.

یۆکێرێش یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی ئارسیناڵ، کە چێڵسیش لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئەم هێرشبەرە سویدییە بباتە ریزەکانی، سپۆرتینگ لیسبۆن ئامادەیە بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەم هێرشبەرە 26 ساڵانە بێت و یۆکێرێشیش بڕیاریداوە سپۆرتینگ بەجێبهێڵێت و ئاڵنگارییەکی دیکە تاقیبکاتەوە.

یۆکێرێش ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 51 یاری 53 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، شێشکۆ لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 65 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 45 یاری 21 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە.

یۆکێرێش باسی پەیوەندیکردن بە ئارسیناڵ یان چێڵسی دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button