وادەی دوورکەوتنەوەی ڤالڤێردی و جۆری پێکانەکەی دیاز ئاشکرا دەکرێت
ریال مەدرید بەبێ ڤالڤێردی ئامادەکاری مۆندیالی یانەکان دەکات

یاریگا –
لەگەڵ ناساندنی چابی ئاڵۆنسۆ وەکو راهێنەری نوێی ریال مەدرید، یاریزانێکی یانەکە تووشی پێکانبوو.
ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، پێکانی فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی ئوروگوایی بڵاوکردەوە، بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی دەستنیشان بکات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛
ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ فێدی ڤالڤێردی لەلایەن تیمی تەندروستی ریال مەدریدەوە کرا، یاریزانەکە لە بەشی خوارەوەی پشتی، ئازاری هەیە. بەمنزیکانە ئەنجامەکان دەردەچن.
ئارانشا رۆدریگێز، رۆژنامەنووسی کادێنا کۆپێ بڵاویکردووەتەوە، ڤالڤێردی بۆ هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە و سەرەتای مانگی داهاتوو، بەشداری ئامادەکارییەکانی مۆندیالی یانەکان دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، رۆدریگێز جەختیکردەوە، براهیم دیاز تووشی پێکانێکی قورس نەبووە و لە یەکەم رۆژەوە ئامادەکارییەکانی مۆندیالی یانەکان لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ دەستپێدەکات.
Valverde tiene lumbociatalgia. Estará de baja una semana más o menos. Disponible para Xabi Alonso para el Mundial.
— Arancha Rodríguez (@AranchaMOBILE) May 25, 2025
ئەستێرەکەی ریال مەدرید بە درێژایی وەرزی رابردوو، تەنیا یەکجار تووشی پێکانبوو، کاتێک لە 24ی فێبرایەر/شوبات کێشەی لە ماسوولکەی قاچی دروستبوو و بۆ ماوەی یەک هەفتە دوورکەوتەوە.
ڤالڤێردی لەم وەرزەدا بەشداری 58 یاریی کرد، خاوەنی 9 گۆڵ و هەشت ئەسیستە.