ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئاتلێتیک بیلباو V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنای پاڵەوان دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بیلباو.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیک بیلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 38 و كۆتایی ئەم وەزەی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا توانی بۆ جاری 28 لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی لالیگای ئیسپانیا.

لەم وەرزەدا تیمەكەی هانزی فلیک توانی نازناوەكانی لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و سوپەری ئیسپانیا بباتەوە.

ئاتلێتیک بیلباو لە 37 یارییدا 19 یاریی بردووەتەوە سیازدە یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و كورسییەكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی بەدەستهێناوە.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە كۆی 37 یاریی 27 یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 85 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئاتلێتیك بیلباو بۆ ئەو یارییە سەرجەم یاریزانەكانی ئامادەیە و هیچ پێكانێكی نییە.

بارسێلۆنا بە بێ فێران تۆرێس، كۆندێ ومارك بێرناڵ رووبەرووی بیلباو دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو

سیمۆن

دی ماركۆس، ڤیڤیان، ئالڤارێز، بێرچیچێ

گالارێتا، ئالبۆنیگا

ئیناكی ویلیامس، بێرنگوێر، مارۆن

گوروزێتا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

باڵدی، كریستێنسن، ئاراوخۆ، فۆرت

كاسادۆ، فێرمین، گاڤی

رافینیا، لیڤاندۆڤسكی ، یامال

بابەتی زیاتر

Back to top button