ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە ئەستێرەیەک دەکات
بارسا شۆڕشی نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی دەستپێکردووە

یاریگا –
پێدەچێت کۆتایی کاروانی وەرزشی ئانسو فاتی لە بارسێلۆنا نزیکبووبێتەوە.
فاتی کە درێسی ژمارە 10ی یانەکە دەپۆشێت، نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە، هەرچەندە چاوەڕوانی گەورەی لە داهاتووی یانەکە لێدەکرا.
رۆژنامەی ئێل پایێس بڵاویکردووەتەوە، چوونە دەرەوەی فاتی لە بارسا یەکلاییبووەتەوە و مۆناکۆی فەڕەنسی تەواو بۆ گواستنەوەی ئامادەیە.
فاتی سەردانی مۆناکۆی کردووە و چەند شوێنێکی بۆ مانەوە دەستنیشانکردووە، ئەمەش دەنگۆکانی گواستنەوەی بۆ یانە فەڕەنسییەکە پشتڕاستدەکاتەوە.
بارسێلۆنا چاوی لە گواستنەوەی چەند یاریزانێکە و بە دەستبەرداربوون لە یاریزانانی وەکو فاتی، دەیەوێت بەو پارەیەکە وەبەرهێنان لە گواستنەوەی دیکەدا بکات.