ئیتاڵیاگرنگترین

كۆنتی: بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ گه‌وره‌ترین ئالنگاری ژیانم بوو

Yariga App

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ناپۆلی رایگەیاند، سەخترین تەحەدای ژیانی وەرزشی خۆی تێپەڕاندووە و سەرکردایەتی تیپێکی كردووه‌ له‌پلە 10ی ریزبه‌ندی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیتاڵیا.

ناپۆلی لە دوايين گه‌ڕی ئه‌م وه‌زره‌ی خولی ئیتاڵیا نازناوی سکودیتۆی بەدەستهێنا و بە خاڵێک لە پێش ئینتەرمیلانەوە بوو، بەمەش کۆنتی پێنجەم نازناوی خۆی وەک راهێنەر برده‌وه‌، یەکەم راهێنەره‌ کە نازناوەکە لەگەڵ سێ تیپی جیاوازدا بەدەستبهێنێت، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی  یۆڤینتۆس و ئینتەرمیلان نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌.

کۆنتی لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا بەهۆی سڕکردنەوە له‌سه‌ر په‌یژه‌كانه‌وه‌ سه‌یری یارییه‌كه‌ی ده‌كرد، توانیان  2-0 له‌ بەرامبەر کالیاری براوه‌بن، دوای فیكەی ناوبژیوان هاته‌ نێو یاریگا و ئاهه‌نگی گێرا.

کۆنتی دوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌گه‌ گوتی، بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ دووبارە روویدا، دەستکەوتێکی خەیاڵییە، کاتێک چووینە ناو یاریگا به‌هۆی فشاره‌كانه‌وه‌ یارییه‌كه‌ قورس بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نازناوه‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌هێنابا ده‌بووه‌ پەڵەیەک به‌سه‌رمانه‌وه‌.


ئاماژەی بەوەشکرد، کارێکی ئاسان نەبوو، فشارەکان زۆر گەورە بوون، بەڵام ئەم تیپە سەرسوڕهێنەرە، وەرزێکی سەرسوڕهێنەرمان بەسەر برد و یاریزانەکان شایەنی شانازین کە ویستوویانە تەحەدای خۆیان بکەن، بەتایبەت ئەوانەی دوو ساڵ لەمەوبەر نازناوەکەیان بەدەستهێنا و وەرزی ڕابردووش پلەی دەیەمی بەدەستهێنا.


گوتیشی، بە دڵنیاییەوە سەختترین و چاوەڕواننەکراوترین و پاڵنەرترین تەحەدای ژیانی وەرزشیم بوو، کە هاتمە ناپۆلی یانه‌كه‌ لە پلەی دەیەمدا بوو و هەوڵمدا شتەکان بگۆڕم و هەندێک لە باشترین یاریزانەکان ڕازی بکەم بۆ مانەوە.

کۆنتی خۆی لە پرسیاری مانه‌وه‌ یان رۆیشتن له‌ یانه‌كه‌ رزگار کرد كاتێك رۆژنامه‌نووسان لێیان پرسی وەرزی داهاتوو لە بەردەوام دەبێت یان نا، گوتی، ئێستا چێژ لەو كاته‌ وەردەگرین، پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ سەرۆک یانه‌كه‌ هەیە، با بڵێین ئەم وەرزە دەرفەتێک بووە بۆ ناسینی یەکتر، هەردووکمان یه‌كترمان زۆرمان خۆشدەوێت.

ناپۆلی لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا لە سەردەمی مارادۆنا دوو نازناوی خولی بەدەستهێنا، هەروەها لە ساڵی 2023 لە له‌گه‌ڵ لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەردا نازناوێكی برده‌وه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ كۆنتی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button