کاتی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری 2025 ئاشکرابوو

یاریگا –
کات و شوێنی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری 2025 ئاشکراکرا، کە چوار مانگی دیکە لە پاریس رێکدەخرێت.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ و رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی کە دووەم ساڵە بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا سەرپەرشتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دەکەن، رایانگەیاندووە رۆژی 22ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2025 رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر لە پاریس ساز دەکرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشکرایکردووە، سەرەتای مانگی ئۆگێست/ئاب ناوی بەربژێرەکانی باڵۆن دۆری 2025 بڵاو دەکرێنەوە و رۆژی 22ـی سێپتێمبەر/ئەیلوول براوەی خەڵاتەکان ئاشکرا دەکرێن.
The 6️⃣9️⃣th ceremony of the Ballon d’Or
📍 Paris, Théâtre du Châtelet
📅 September, 22nd 2025@UEFA #ballondor pic.twitter.com/6fkV7BhUNT
— Ballon d’Or (@ballondor) May 19, 2025
لە رێوڕەسمەکەدا 10 خەڵاتی جیاواز دابەش دەکرێن، خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان، خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، خەڵاتی باشترین یانەی وەرزشی لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی جیهان، خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان، خەڵاتی جێرد مولەر بۆ گۆڵکاری ساڵ و خەڵاتی سۆکراتس بۆ کاری مرۆیی دابەش دەکرێن.
کێ بۆ یەکلاکردنەوەی براوەی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دەنگ دەدات؟
سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ و رۆژنامەی لیکیپ لیستی کۆتایی بەربژێرەکانی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دەستنیشان دەکەن، 100 رۆژنامەنووس لە 100 وڵاتی جیاواز دەنگ بۆ بەربژێرەکان دەدەن، کە ئەو 100 وڵاتەی لە ریزبەندیی فیفا لە سەرووی لیستەکە دێن نوێنەریان دەبێت بۆ دەنگدان بۆ براوەی باڵۆن دۆر، هەر رۆژنامەنووسێک لەو 30 یاریزانەی بەربژێر کراون مافی هەیە دەنگ بۆ 10 بەربژێر بدات و بەگوێرەی ریزبەندییان خاڵ بەسەریان دابەش دەکرێت.
یەکەمی لیستەکە لەو 10 یاریزانەی لەلایەن رۆژنامەنووسەکان هەڵدەبژێردرێن، 15 خاڵی پێدەدرێت، پلەی دووەم 12 خاڵ و پلەی سێیەم 10 خاڵی پێدەدرێت، پلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم و حەفتەم و هەشتەم و نۆیەم و دەیەم 8, 7, 5, 4, 3, 2 و 1 خاڵیان پێدەدرێت.
ئەو ئەستێرانەی هەرگیز نەیانتوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست بهێنن