ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ پەیوەندی بە یانەیەکی چاوەڕواننەکراوەوە دەکات

یاریگا –
ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی دوای ماوەیەکی زۆر لە ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.
ئاخێل کۆریا، کە 10 ساڵە درێسی رۆخی بلانکۆ دەپۆشێت، دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە یانەکەی جێدەهێڵیت و ئەمشەویش بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیاکرد کاتێک 4-1 لە ریال بێتیسیان بردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، هێرشبەرە 30 ساڵییەکە نەک هەر ئاتلێتیکۆ، بەڵکوو بەیەکجاریی ئەوروپا جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی تیگرێسی مەکسیکیەوە دەکات.
🤍❤️👋🏻 Angelito Correa says goodbye to Atlético Madrid fans… as he’s set to join Mexican side Tigres.
New chapter, soon. 🇲🇽 pic.twitter.com/KDwstoq3so
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 18, 2025
کۆریا ئەم وەرزە یەکێک نەبوو لە چەکە سەرەکییەکانی دیێگۆ سیمیۆنی. لە 44 یارییدا بەشداریپێکرد توانیویەتی 8 گۆڵ و 5 ئەسێست بکات.
رۆیشتنی کۆریا هاوکاتە لەگەڵ رۆیشتنی سیزار ئازپیلیکویتا. ئەو یاریزانە ئیسپانییەش کۆتایی وەرزەکە ئاتلێتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت، بەڵام وەک فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد ناشگەڕێتەوە بۆ هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ ئەوەش وەک رێزێک بۆ چێڵسی کە ساڵانێکی زۆر وەک یاریزان و کاپتن یاریی دەکرد.
ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دوایین یاریی خۆی لە میترۆپۆلیتانۆ دەکات – Yariga