
یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەپوول لە هەڵسوکەوتی هاندەران بەرامبەر ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد نیگەرانە و داوای باشترین ماڵئاوایی بۆ دەکات.
ئارنۆڵد لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید نزیکە، دوای ئەوەی بڕیاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لە لیڤەرپوولدا، بەشێک لە هاندەرانی لیڤەرپوول نیگەرانبوون و لە یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ لە ئانفیڵد 2-2، هۆیهایان لە ئەستێرە ئینگلیزییەکە کرد.
سەڵاح لە لێدوانێکیدا لەگەڵ سکای سپۆرتس داوایەکی لە هاندەرانی رێدز کرد؛
زۆر ترێنتم خۆشدەوێت، پێموایە شایەنی باشترین ماڵئاواییە، ترێنت کاری زۆری بۆ شارەکە و یانەکە کردووە و یەکێکە لە باشترین یاریزانانی مێژووی یانەکە. ئارنۆڵد هەموو توانایەکی خۆی پێشکەشی یانەکەکرد و ئێستا دەیەوێت کاروانێکی دیکە دەستپێبکات.
ترێنت باسی بڕیارەکەی بۆ کردووم و بڕیارێکی نوێیە لە ژیانی خۆیدا. تەمەنی 26 ساڵە و هەموو شتێکی بۆ یەک دووجار بەدەستهێناوە، ئایا دەتوانێت چیدیکە بباتەوە؟ هیوای باشترینی بۆ دەخوازم و پەیوەندییەکانمان بەردەوام دەبن.
پێموایە شایەنی ئەم مامەڵە توندەی هاندەران نییە، شایەنی باشترین مامەڵەیە، چونکە هەموو شتێکی بۆ هاندەران کردووە.
دووشەممە لیڤەرپوول لە یاریگای ئامێکس رووبەڕووی برایتن دەبێتەوە و یەکشەممەی داهاتوو، دوا یاریی ئەم وەرزە لە یاریگای ئانفیڵد بەرامبەر کریستال پاڵاس دەکات و ئەمەش دوا یاریی ترێنتە لە وەکو یاریزانی لیڤەرپوول لە ئانفیڵد.