عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریی لووتکەدا میوانداری ئەمانەی بەغدا دەکات

گازی باکوور لە ئەرکێکی زەحمەت رووبەڕووی جۆلان دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە یاریگای فەرماندەیی پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری ئەمانەی بەغدا دەکات و گازی باکووریش لە فەلوجە بەرامبەر جۆلان یاریی دەکات.

لە گەڕی 30ـی خولی نایابی عێڕاق، هەینی ( 16ـی ئایاری 2025 ) کاتژمێر 4:30ـی ئێوارە، پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریی لووتکەدا میوانداری ئەمانەی بەغدا دەکات، هەریەک لە عەبدوڵا سامر و ئیبراهیم سەباح بە هۆی پێکانەوە ناتوانن لەگەڵ پێشمەرگە بەشداری یارییەکە بکەن.

پێشمەرگەی سلێمانی لەگەڵ ئەرسەلان جەلالی راهێنەر لە حەفت یارییدا سێ سەرکەوتن و چوار یەکسان بوونی هەیە و بە 36 خاڵ لە ریزبەندی 11ـەم دێت، ئەمانەی بەغداش سێ یارییە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و بە 52 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێت.

لە ئەرکێکی قورسدا، گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی جۆلان دەبێتەوە، نوێنەرەکەی کەرکوک دۆخی باش نیە دوای سەرکەوتنی ئیتیساڵات لە یاریی ئەمڕۆ کە جیاوازی نێوانیان یەک خاڵە، گاز 33 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 17 دێت و گەڕی داهاتووش میوانداری پێشمەرگە دەکات،  جۆلان بە 48 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.

موسڵ خاوەن ریزبەندی یەکەم به 54 خاڵ لە یارییەکی بەهێز و تاڕادەیەک چارەنوسساز دەبێتە میوانی غەڕاف جیاوازی نێوان هەر دوو یانە پێنج خاڵە و غەراف 49 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی سێیەمی خولەکە دێت، سەرکەوتنی موسڵ لەم یارییەدا جیاوازی نێوان بۆ هەشت خاڵ بەرز دەکاتەوە و هەنگاوێکی گەورە بۆ سەرکەوتن بۆ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button