ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو، لەبەر هۆکارێک بارسا زیاتر لە نیو دەرزەن یاریزان دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هاندەرانی شۆک دەکات و نیازی لەوەیە زیاتر لە نیو دەرزەن لە یاریزانەکانی ئێستای بفرۆشێت.

لە دوو مێرکاتۆی رابردوودا بارسا تەنها یەک یاریزانی گواستەوە ئەویش دانی ئۆلمۆ بوو هاوینی رابردوو لە لایپزیگی ئەڵمانی. ئێستا پێش دەستپێکردنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەم ساڵ، چاوی لەوەیە تەنانەت زیاتر لە نیو دەرزەن یاریزانی بفرۆشێت.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کە سەرچاوەی هەواڵەکەیە، ئاشکرایکردووە کارگێڕی یانەکە بیر لە فرۆشتنی هەشت یاریزانی دەکاتەوە.

رۆژنامەکە هۆکاری بیرۆکەی یانە کاتالوونیەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی لەو هەوڵەیاندا دەیانەوێ لایەنی دارایی خۆیانی پێ بەهێزتر بکەن تا لە بازارەکەدا زیاتر دەستکراوەبن.

ماوەیەکی زۆرە بلاوگرانا لە قەیرانی داراییدایە و هێشتا سپۆنسەری بەهێزی نەدۆزیوەتەوە. بەهۆی قەیرانەکانیشیەوە ئاستەنگی زۆری بۆ دروستبووە تا بە ئارەزووی خۆیان گرێبەست ئەنجام بدەن.

وەک سپۆرت ئاماژەی پێکردوون، ئەو یاریزانانەی بارسا دەیەوێ بیانفرۆشێت، ناوی چاوەڕواننەکراوی تێدایە. ئەوانیش: فرێنکی دی یۆنگ، ئانسو فاتی، گاڤی، ئیناکی پێنا، رۆناڵد ئاراوخۆ، هێکتۆر فۆرت، فێرمین لۆپێز و پاو و ڤیکتۆرن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button