ئینگلتەرا

ئارسینال درێسی وەرزی 2025-2026 نمایش کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ بە فەرمی پەردەی لەسەر درێسی نوێی بۆ وەرزی داهاتوو لادا.

ئەدیداس و ئارسیناڵ درێسی یەکەمی تیپەکەیان بۆ وەرزی 2025-2026 نمایش کرد، دیزاینێک کە یانەکە دەڵێت “هاندەران دەباتە گەشتێکی سۆزداری بۆ سەرچاوەی ژیانی یانەکە، کە ئیلهام لە لێدانی دڵی مرۆڤەوە وەرگیراوە”.

ئەو ڤیدیۆ بانگەشەییەی بۆ دەستپێکردنی یارییەکە بڵاوکراوەتەوە، کە یاریزانانی هەردوو تیپی پیاوان و ئافرەتانی ئارسیناڵی تێدایە، دەنگی لێدانی دڵی راستەقینەی یاریزانەکان لەگەڵ مۆنۆلۆگی ناوەوەیان تێکەڵ دەکات بۆ ئەوەی ئەزموونێکی ناوازە و سۆزداری دروست بکات.

هاوکات لەگەڵ یادی 40 ساڵەی دامەزراندنی ئارسیناڵ، فیلمەکە بەشداربووانی پڕۆژە ناوخۆییەکانی یانەکەش لەخۆدەگرێت، کە هەموویان هێزی تۆپی پێ بەکاردەهێنن بۆ یارمەتیدانی منداڵان و گەنجان بۆ گەشەکردن و فێربوون.

بەشێک لە دیزاینە نوێیەکە ئاڵای بەناوبانگی “ڤیکتۆریا کۆنکۆردیا کرێسیت”ە، کە هێمایەک بۆ یەکەمجار لەسەر بەرگی بەرنامەی پاڵەوانێتییەکان لە وەرزی 1949-50دا دەرکەوت. پیتی A لە یانەی ئارسیناڵەوە بە فۆنتێکی گۆتیک دیزاین کراوە لەسەر درێسەکەدا دەردەکەوێت.

ئەم فۆنتە گۆتیکییە کە ناسنامەی یانەکە بیردەخاتەوە، پێشتر لەسەر درێسی کلاسیکی ماڵەوەی وەرزی 1990-91 هەبوو، کە یانەکە خولی بەدەستهێنا، ئێستاش بە دیزاینێکی نوێ لەسەر کیتی وەرزی 2025-2026 دروستکراوەتەوە.

درێسە نوێیە ئەسڵیەکان بە تەکنەلۆژیای HEAT.RDY ی کۆمپانیای ئەدیداس دروستکراون، کە تەکنەلۆژیایەکە بۆ زیادکردنی ئاسوودەیی و باشتر گونجاندنی جەستە و بەڕێوەبردنی شێداری گونجاو دیزاین کراوە. لە تایبەتمەندییەکانیدا بەکارهێنانی تۆڕ لە شوێنە سەرەکییەکان و قوماشی سێ رەهەندی لە پشتی ملەکەی بۆ هەواگۆڕکێی هەەیە. هەروەها وەشانی AEROREADY ی ئەم کراسە بۆ هەوادارانی بەردەستە و لە کەرەستەی ریسایکل کراو دروستکراوە.

درێسە نوێیەکە بە شۆرتێکی سپی سادە تەواو کراوە کە وردەکارییەکانی سووری لەسەرە. تیپی پیاوانی ئارسیناڵ بۆ یەکەمجار لە کۆتا یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە یاریگای ئیمارات، کە رۆژی یەکشەممە 18ی ئایار ئەنجام دەدرێت، ئەو درێسە نوێیە لەبەر دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button