ئیسپانیاگرنگترین

داخوازییەکەی رۆدریگۆ بۆ مانەوە لە ریال مەدرید ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

چەند رۆژی رابردوو رۆدریگۆی ئەستێرەی ریال مەدرید و هۆکارەکانی یاریی نەکردنی لە چەند یاریی رابردوودا بووبووە بابەتی گەرمی مێدیا ئیسپانییەکان و وا لێکدەدرایەوە کە ناوبراو پێکانی نییە، بەڵکوو بەهۆی هەستکردن بە پەڕاوێزخستنەوە لەلاین کارلۆ ئانچێلۆتی، نایەوێ بەشداریی بکات و تەنانەت باس لەوەش دەکرا خۆی لە ماڵەکەیدا هێشتبێتەوە.

بەڵام دوای ئەوەی ئەمڕۆ خودی ئەستێرە بەڕازیلیەکە لەڕێگەی ئینستاگرامێکەوە وێنە و پەیامێکی بڵاوکردەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، ئێستا زانیاریی نوێ گەیشتووە کە پەڵپی رۆدریگۆ ئاشکرا دەکات لە ستافی نوێی راهێنەرایەتی کە چاوەڕواندەکرێت چابی ئالۆنسۆ و یاریدەرەکانی بێت بۆ پێش یارییەکانی مۆندیالی یانەکان.

ئێستا؛ رۆدریگۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بەگوێرەی زانیاریەکانی پێگەی ESPNی بەناوبانگی وەرزشی، رۆدریگۆ نایەوێت چیتر لە پێگەی جیاواز لە پێگەی هەمیشەیی خۆی یاریی بکات کە بەزۆریی لە باڵی راست دادەنرا لای ئانچێلۆتی.

ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی کە یاریزانە 24 ساڵییەکە پێی وایە بخرێتە باڵی چەپی هێرشبەریی، ئەوا دەتوانێت باشترینی خۆی پێشکەش بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button