ئێڤرا: ئەگەر فێرگسۆن ئێستا راهێنەر بوایە سزا دەدرا!

یاریگا –
پاتریس ئێڤرا، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد دەڵێت، شێوازی راهێنەرایەتی توندی سێر ئەلێکس فێرگسۆن ئەگەر لەم رۆژگارەدا کاری پێبکرێت، ئەوا راهێنەرەکە تووشی کێشە دەبێت.
فێرگسۆن بە شێوازە سزا ناسرابوو و چیرۆکەکانی شێوازە توندەکانی بە تێپەڕبوونی کات لەبیر نەکراون.
ئێڤرا کە لە ماوەی راهێنەرە ئەفسانەییەکەی یونایتددا پێنج نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، بە پێکەنینەوە دەڵێت، ئەگەر ئەمڕۆ شێوازە کۆنەکانی فێرگسۆن بەکاربێت ئەوا بە تاوان هەژمار دەکرێن.
یاریزانە فەرەنسییەکە لە پۆدکاستەکەی ئێس دی ئێسدا گوتی:
ئەگەر فێرگسۆن ئێستا راهێنەرایەتی کردبا، رونگە لە بەندینخانە بوایە. هیچ رێگەیەک نەبوو لەسەر ئەو کارەی کە دەیکرد نەچێتە بەندینخانە. دەزانی چەند یاریزانێکم بینی بەهۆی سزا تووندەکانی دەگریان.
رەنگە بەناوبانگترین رووداوی ژووری جلگۆڕینی فێرگسۆن دوای شکستی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر ئارسیناڵ لە قۆناخی پێنجەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە وەرزی 2002-2003 روویدابێت. راهێنەر لەگەڵ دەیڤید بێکهامی ئەستێرەی تیپەکەدا تووشی شەڕ و ئاژاوەیەکی سەیر بوو و دواتر پێڵاوێکی بە کاپتنی پێشووی ئینگلتەرا دادا.
دواتر بێکهام لە مەشق و راهێنانەکاندا بینرا کە دەمووچاوی بریندار بوو. بەگوتەی ئێڤرا، تینوێتی فێرگسۆن بۆ سەرکەوتن تەنیا لە یارییە فەرمییەکاندا نەبووە. تووڕەییەکەی تەنانەت دانی وێڵبێکی یاریزانی لاویشی گرتەوە، دوای ئەوەی لە یارییەکی دۆستانەدا لە سعودیە لێدانی سزای لەدەست دا، لەلایەن ئەو راهێنەرە بەناوبانگەوە رەخنەی توندی لێ گیرا.
ئیڤرا گوتی:
وەیین رۆنی تۆپەکەی بە وێڵبێک دا بەڵام لێدانی سزاکەی لەدەستدا. یارییەکەمان دۆڕاند، بەڵام یارییەکی دۆستانە بوو کە کۆی گشتی 45 خولەکی خایاند. کاتێک گەیشتینە ژووری جلگۆڕین، فێرگسۆن هاواری دەکرد “وێلبێک!”
من و وێڵبێک لە حەمام بووین، فێرگسۆن هێشتا هاواری دەکرد. “پێتوایە تۆ کێیت؟ تۆ لە تیپی یەکەمیت، لێدانی سزا دەفەوتێنێت”. وتم: سەرۆک، ئەمە تەنیا یارییەکی دۆستانەیە.
فێرگسۆن لە ماوەی 26 ساڵ راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد، 38 نازناوی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا 13 نازناوی پریمەرلیگ و پێنج جامی یەکێتی ئینگلتەرا و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ. لە لیستی رێزلێنانی رۆژی لەدایکبوونی شاژنی بەریتانیا لە ساڵی 1999دا خەڵاتی شوڕشگێڕی پێبەخشرا بەهۆی خزمەتەکانی بۆ یانەکە.