ئینگلتەراگرنگترین

هەڵوێستێکی بوێرانە لە ئامۆریم؛ دژی بڕیارێکی مانچێستەر یونایتد دەوەستێتەوە

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم لە هەڵوێستێکی بەرزدا لە دژی بڕیارێکی مانچێستەر یونایتد دەوەستێتەوە و هەنگاوێکی شایستە بە پیاهەڵدان دەنێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا مێدیا ئینگلیزیەکان بڵاویانکردەوە مانچێستەر یونایتد وەک هەوڵێکی دیکە بۆ کەمکردنەوەی خەرجیەکان کە لەوەتەی هاتنی سێر جیم راتکڵیف بۆ وەرگرتنی بەشێک لە خاوەندارێتیکردنی یانەکە دەستی داوەتێ، بڕیاریاندابوو خەرجی ستافەکەی مان یونایتد لە بابەتی بلیتی خۆڕایی و خەرجیەکانی دیکە نەدەن بۆ ئامادەبوونیان لە یاریگای سان مامێسی ئاتلێتیک بیلباوی ئیسپانی لە فیناڵی یۆرۆپالیگ کە رووبەڕووی تۆتنهام دەبنەوە.

هەنگاوێکی بێ پێشینە لە مێژووی مانچێستەر یونایتد؛ چیتر بلیتی خۆڕایی نەما

بەڵام مارک ئۆگدێنی رۆژنامەنووس لە ماڵپەڕی ESPNی ئینگلیزی هەڵوێستێکی خانەدانانەی روبن ئامۆریمی ئاشکراکردووە و زانیویەتی کە راهێنەرە پۆرتوگالیەکە تێچووی بلیتی 30 کەس لە ستاف بە خۆیان و خانەوادەکنیانەوە دەگرێتەئەستۆ بۆ ئامادەبوونیان لە فیناڵەکە.

21ی ئەم مانگە هەردوو یانە ئینگلیزیەکە لە یاریی چارەنووسساز لە یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەکتردەبنەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە و لەبیربردنەوەی وەرزە کارەساتبارەکەی پرێمەرلیگیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button