
یاریگا –
هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی خەرجیەکان لە مانچێستەر یونایتد بەردەوامیی هەیە و ئەم جارە بڕیارێکی سەیرتر درا.
لەوەتەی هاتنی سێر جیم راتکڵیف وەک هاوخاوەنی مان یونایتد لە مانگی شوبات/فێبرایەری ساڵی رابردوو، کارمەندانی یانەکە هەرجارە و رووبەڕووی جورێک لە لێبڕین و کەمکردنەوەی مووچە و ژمارەیان دەبنەوە. لە سەختترین بڕیارەکانی مان یو لەم هەواڵەی خوارەوەدا هەیە کە پێشتر تۆڕی یاریگا بڵاویکردبووەوە:
راتکلیف بۆ پاشکەوتکردنی پارەی زیاتر هەنگاوێکی دیکەی سەخت دەگرێتەبەر
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگە و ماڵپەڕەکانی نزیک لەو یانە بڵاویانکردووەتەوە، گروپی ئینیۆس کە راتکڵیف دامەزرێنەر و خاوەنێتی، بڕیاریداوە بە هەڵگرتنی بلیتی خۆڕایی بۆ ستافی یانەکە بۆ ئامادەبوونیان لە فیناڵی یۆرۆپالیگ کە 21ی ئەم مانگە لەنێو یاریگای سان مامێسی ئاتلێتیک بیلباو رووبەڕووی تۆتنهام دەبنەوە.
زانیارییەکە لە درێژەدا باس لەوە دەکات پێشتر ستافی یانەکە بەخۆڕایی دەچوونەژوورەوە بۆ یارییەکانی لەو شێوەیە. ئەم هەنگاوە نوێیە بێ پێشینەیە لە مێژووی مانچێستەر یونایتددا.
لەوەش سەیتر، سەرچاوەکە باس لەوە دەکات لەبری بلیتی خۆڕایی، ستافی یانەکە پسوولەیەکیان پێدراوە تا بڕۆن لە شوێنێکی شاری مانچێستەر بە داشکاندنەوە نان بخۆن.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: INEOS are set to make further cutbacks at Manchester United, with staff NOT being given tickets to the Europa League final.
Instead, they will receive a ticket to a venue in Manchester and a food voucher.
(Source: @CentreDevils) pic.twitter.com/TAOUzVSE2b
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 10, 2025