تەواو؛ لیڤەرپوول یاریزانێک دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی بۆ وەرزی نوێ رێكبخاتەوە و جێرمی فریمپۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی دەگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.
فریمپۆنگ لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریزەكانی سێڵتیكەوە بە بەهای 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.
🚨🔴 Concrete talks between Liverpool and Jeremie #Frimpong have taken place, as reported yesterday. These are ongoing, as #LFC are still pushing. Arne Slot is a big fan.
However, there is still no full verbal agreement, and Liverpool have not yet made contact with Bayer 04.… pic.twitter.com/uwZxKxIyN0
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 13, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، لیڤەرپوول گفتوگۆكانی لەگەڵ جێرمی فریمپۆنگ بەردەوامە و ئارنە سڵۆت دەیەوێت یاریزانەكە بگوازێتەوە.
تاوەكو ئێستا لیڤەرپوول گفتوگۆكانی لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن بۆ گواستنەوەی فریمپۆنگ دەستپێنەكردووە، چەند یانەیەكی دیكەش ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن بەڵام لیڤەرپوول چانسی لە هەمووان زیاترە.
فریمپۆنگ دەیەوێت لیڤەركوزن جێبهێڵێت و پێشتر یانەكەی لە بڕیارەكەی ئاگادار كردووەتەوە.
ئەستێرە 24 ساڵانەكە لەم وەرزەدا بەشداری 48 یاریی كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و دوازدە گۆڵیش درووست بكات.
