تەواو؛ ریال مەدرید لەم هاوینە بەرگریکارێکی دیکەی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە ریزەکانی
نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دین هاوسن دەدات

یاریگا –
ریال مەدرید بڕیاریداوە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دین هاوسن بدات و نزیکترین یانەیە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی بۆرنمس، بەرگریکارەکەی بۆرنمس دوای ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەبێتە دووەم بەرگریکار ئەم هاوینە لە پرێمەرلیگەوە بچێتە ریال مەدرید.
رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بە هەنگاوێکی بووەتە نزیکترین یانە لە گواستنەوەی دین هاوسن بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی، یانە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هاوسن بدات.
Bournemouth centre-back has caught the eye of Europe’s biggest clubs https://t.co/CrIcPC4rBD
— Telegraph Football (@TeleFootball) May 13, 2025
رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی چێڵسی نزیکبوو 50 ملیۆن پاوەند وەکو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هاوسن بە سێ قیست بدات و بەرگریکارە ئیسپانییەکە بگوازێتەوە، بەڵام ریال مەدرید بە هەنگاوێکی خەریکە گرەوەکە لە بلووز دەباتەوە، مێرەنگی ئامادەیە 50 ملیۆن پاوەندی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هاوسن بە یەکجار بدات و مووچەیەکی بەرزتریشی پێبدات.
تەلەگراف رایگەیاندووە، ئارسیناڵ و لیڤەرپوول و چێڵسی لە گواستنەوەی بەرگریکارەکەی بۆرنمس نزیکتربوون، بەڵام ریال مەدرید بەپەلە هاتە سەر هێڵ و بە هەنگاوێکی مێزەکەی ئاوەژوو کردەوە و ئێستا نزیکترین یانەیە بۆ ئەوەی بەرگریکارە 20 ساڵانەکە بباتە ریزەکانی.