خووله‌کانی دیکە

کوڕەکەی رۆناڵدۆ لە یەکەم یاری نێودەوڵەتیدا لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ جونیۆر، لە یەکەم یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگالی خوار 15 ساڵان لە کورسی یەدەگەوە دەست پێدەکات.

هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال خوار تەمەنی 15 ساڵ لە پاڵەوانێتی گەرمکردنەوەی ڤلاتکۆ مارکۆڤیچ لە کرواتیا رووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە.

بەگوێڕەی میدیاکانی پۆرتوگال و رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ، کوڕەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یەکەم یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ تیپی لاوانی پۆرتوگال لە کورسی یەدەگەوە دەستپێدەکات. ئەم یاریزانە کە لە ریزەکانی لاوانی نەسر یاری دەکات، ناوی لە لیستی یاریزانان بە ناوی جونیۆر تۆمار کراوە.

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ڤلاتکۆ مارکۆڤیچ کە لە کرواتیا بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە. کاتژمێرێک لەمەوبەر دۆلۆریس ئاڤێرۆ دایکی رۆناڵدۆ لە سۆشیال میدیا هیوای سەرکەوتنی بۆ کوڕەزاکەی خواست.

بابەتی زیاتر

Back to top button