ئینگلتەراگرنگترین

گۆڕانکاری گەورە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا دەکرێن

ئیتر رێکەوت و کاتەکە دەگۆڕدرێن

Yariga App

یاریگا –

داخرانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئەم هاوینە جیاوازدەبێت و زووتر دادەخرێت.

یانەکانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنشیپ ئاگادارکراونەتەوە، لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، دەرگای گواستنەوە کاتژمێر 19:00 بە کاتی لەندەن دادەخرێت، پێشتر کاتژمێر 23:00 دادەخرا، واتە ئەمجارە چوار کاتژمێر زووتر دادەخرێت.

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، پرێمەرلیگ و چامپیۆنشیپ لەسەر گۆڕانکارییەکان رێککەوتوون.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت، خولەکانی دیکەی ئەوروپا هەمان سیتسم پەیڕەوبکەن.

لەم هاوینەدا، دووجار دەرگای گواستنەوە دەکرێتەوە، یەکەم مێرکاتۆ لە 1ی مانگی داهاتوو تاوەکو 10ی هەمان مانگ دەستپێدەکات و دووەم مێرکاتۆش لە 16ی یۆلیۆ/حوزەیران تاوەکو 1ی سێپتێمبەر/ئەیلوول دەکرێتەوە.

لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا، بازاڕەکە لە 1ی یەنایەر/کانوونی دووەم دەکرێتەوە و لە 2ی فێبرایەر/شوبات دادەخرێت، تاوەکو ئێستا دەستکاری کاتەکە نەکراوە.

بەشێوەیەکی گشتی یانەکان دوای داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان، مۆڵەتی دوو کاتژمێری زیادەیان بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی گرێبەستەکان هەیە، بەڵام دەبێ بەڵگەنامەکان تاوەکو کاتژمێر 19:00 بە کاتی لەندەن پێشکەش بە یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بکرێن.

لەبارەی گرێبەستەکانی دەرەوەی ئینگلتەرا، تاوەکو نیوەشەو مۆڵەت بە یانەکان دەدرێت، گرێبەستەکان تەواوبکەن، بەڵام بە هەمان شێوە، دەبێ بەر لە کاتژمێر 19:00 تەواوی بەڵگەنامەکان پێشکەش بکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button