ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ کارلۆ ئانچێلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەڕازیل واژۆکرد

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەستنیشانکرا و لە 26ـی ئایار دەستبەکار دەبێت.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و دوای یاریی نێوان ریال مەدرید و  ریال سۆسیداد لە کۆتا گەڕی ئەم وەرزەی لالیگا ماڵاوایی لە یانەکەی دەکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، راهێنەرە ئیتاڵییەکە واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل کردووە و دەبێتە یەکەم راهێنەری بیانیی راهێنەرایەتی سامبا بکات.

ئانچێلۆتی ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید مابوو، بەڵام بە رێککەوتنی نێوانیان گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

بەگوێرەی تۆڕە ئەمریکییەکە، لە 26ـی ئەم مانگە کارلۆ لەگەڵ بەڕازیل دەستبەکار دەبێت و تیپەکە بۆ جامی جیهانی 2026 ئامادە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button