ئینگلتەراگرنگترین

ئامار و مێژوو، نیو سەدە زیاترە مانچێستەر یونایتد وەرزی وا خراپی تۆمار نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بەردەوامە لەسەر ئەنجامە کارەساتبارەکانی ئەم وەرزەی و یاریی هەفتەی 36ی خولی ئینگلیزی 0-2 بە وێستهام دۆڕاند.

مان یونایتد لەگەڵ ئێریک تێن هاخی رۆشتوو و روبن ئامۆریم کە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو ئەرکەکەی وەرگرت، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 17 شکستیان تووشبووە.

بەگوێرەی ئامارێکی شۆکهێنەری ئۆپتا، نیوەی زیاتری ئەو شکستانە لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد بووە کە 9 جار بە میوانەکانیان دۆڕاون.

ئۆپتا نووسیویەتی شەیتانە سوورەکان پێشتر تەنها 3 جار لە مێژووی خۆیاندا لە میانی وەرزێکدا 9 یاریی نێو ماڵی خۆیان دۆڕاندووە. ئەویش وەرزی 1931-1932, 1933-1934 و، دوایین جاریش ئەو ئامارە خراپەیان لە بەردەم هاندەرانی خۆیان تۆمارکردبێت دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 1962-1963 ئەوەش واتا زیاتر لە پەنجا ساڵ (نیو سەدە) بەر لە ئێستا.

بە دۆڕاندنیان بە هامەرز، تیمەکەی ئامۆریم هێندەیتر لە خوارەوەی ریزبەندیەکە چەقیون کە بە 36 خاڵەوە لە پلەی 16 دەبینرێن. بەجۆرێک، تەنها یانەی تۆتنهام جیای دەکاتەوە لە یانە دابەزیوەکان بۆ چامپیۆنشیپ. ئەوە لە کاتێکدایە یاریی داهاتووشیان بەرامبەر چێڵسیە لە ستامفۆرد بریج پێش ئەوەی رووبکەنە ئیسپانیان بۆ ئەنجامدانی فیناڵی یۆرۆپالیگ لەنێو یاریگای سان مامێس بەرامبەر تۆتنهام. یاریی کۆتا هەفتەشیان هەر ئەرکیان قورسە کاتێک میوانداریی ئاستۆن ڤیلای سەرسەخت دەکەن. بەوەش رەنگە مان یونایتد ببێتە دراوسێی راستەوخۆی سێ یانە دابەزیوەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button