
یاریگا –
لە دیمەنێکی کەم بینراودا لە دوای دانیشاندنی لە یاریی کلاسیکۆ، گرتە ڤیدیۆییەک لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی سۆشیەڵ مێدیا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا هاندەرانی بارسێلۆنا گاڵتە بە ڤینیسیۆس جونیۆر دەکەن.
بارسا بە ئەنجامی 4-3 چوارەم کلاسیکۆی وەرزەکەی لە ریال بردەوە بەتەواوەتی خۆی لە یەکلاکردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی نزیک کردەوە کاتێک جیاوازیی خۆی و رکابەرە مێژووییەکەی بۆ 7 خاڵ بەرزکردەوە پێش سێ هەفتە لە کۆتاییهاتنی لالیگا.
لە خولەکی 88 کە وا دیاربوو بەهۆی پێکانێکی هەستپێکراوەوە بوو، کارلۆ ئانچێلۆتی ڤینیسیۆسی بۆ ڤیکتۆر مونۆزی لاو دانیشاند.
لەکاتی رۆیشتنی بۆ سەر کورسی یەدەک، هاندەرانی بلاوگرانا بە بەرزکردنەوەی تۆپێکی کەنار دەریا گاڵتە بە سوپەرستارەکەی مێرێنگی دەکەن وەک گاڵتەپێکردن لە بێهیوابوونی ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە لە خەونی بردنەوەی باڵۆن دۆری وەرزی رابردوو کە درا بە رۆدر و، هەروەها ئەم وەرزەش کە بەبێ نازناو کۆتایی پێدەهێنن. ئەویش بێ وەڵام نابێت و بە زارەکیی بەرپەرچی هاندەرانی یانەی دژبەر دەداتەوە. بەڵام سەرچاوەکان هێشتا قسەکانی ڤینیسیۆسیان ئاشکرانەکردووە.
VINICIUS EXPLODES AT BARCELONA FANS!🚨🤬
After losing El Clásico, the Real Madrid star confronted a fan who was mocking him with a beach ball!💥#Vinicius #ElClasico #Barcelona #RealMadrid #LaLiga #FootballDrama pic.twitter.com/ylVlk6gOEd
— MARCA in English 🇺🇸 (@MARCAinENGLISH) May 11, 2025
ڤینسیۆس جگە لە ئەسیستی گۆڵی دووەم بۆ کیلیان ئێمباپێ کە هاتریکی تۆمارکرد، نەیتوانی تۆڕی گۆڵی بارسێلۆنا بهەژێنێ.