تەواو؛ گەورەیەکی ئەوروپا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ویلیامز دەدات

یاریگا –
نیکۆ ویلیامز هێشتا لەژێر راداری یانە گەورەکانی ئەوروپادایە دوای ئەوەی لە دوو مێرکاتۆی رابردوودا بارسێلۆنا زۆر نزیک بووەوە لە رێککەوتن لەگەڵ ئەو یاریزانە و ئاتلێتیک بیلباوی یانەی.
بەڵام ئێستا و بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان کە چەند رۆژی رابردوو لە رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە بارسا بڵاوکرایەوە، ئەو یانە کاتالوونیە پشتبەست بە بۆچوونی دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی، لە ئامانجەکەی پێشوویان پاشگەزبوونەتەوە و ئێستا گواستنەوەی رافایل لیاوی ئەستێرەی پۆرتوگالی لە یانەی میلان بە گونجاوتر دەزانن وەک لە نیکۆ.
سەرۆک پەسەندی کرد؛ بارسێلۆنا لەنێوان دوو ئامانجە گەورەکەدا خۆی یەکلایی کردەوە
ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی لە نوێترین زانیارییەکانیدا پێشهاتی نوێی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رازیی بووە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی باڵە چەپه ئیسپانیەکە بدات بە یانەکەی هەرێمی باسک.
سەرچاوەکە نووسیویەتی باڤارییەکان ئامادەن بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیکۆیە، بدەن. بەوەش ئێستا ئەو یانە ئەڵمانییە پێشەنگی یانە رکابەرەکانیەتی لە گواستنەوەی ویلیامزی 22 ساڵانی خاوەنی 11 گۆڵ و 7 ئەسێست لە 44 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بۆ بیلباو.
🚨 Bayern Munich have agreed to trigger the €60m release clause of Nico Williams and now lead the race to sign the Athletic Club winger.
(Source: Fichajes) pic.twitter.com/KKPYxv7U5Y
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 10, 2025