عێراقکوردستان

گازی باکوور خزمەتێکی گەورەی پێشکەشی موسڵ کرد

پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی یەکسان بوو

Yariga App

یاریگا –

گازی باکوور دوای سەرکەوتنی بەرامبەر غەڕاف خزمەتێکی گەورەی موسڵی کرد و پێشمەرگەی سلێمانیش لە یاریگای خۆی یەکسان بوو.

لە گەڕی 29ـی خولی نایابی عێڕاق، گازی باکوور لە یاریگای خۆی 2 _ 1 لە غەڕافی بردەوە، عەبدولڕەحمان محەمەد هەر دوو گۆڵەکەی تۆمارکرد و کە گۆڵی دووەم لە خولەکی 96ـی یارییەکە بوو، بەم سەرکەوتنە گازی باکوور خزمەتێکی گەورەی موسڵی کرد و لە ریزبەندی یەکەم مایەوە، بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ گازی باکوور لە ریزبەندی 17ـەی خولەکە دێت.

موسڵ وێڕای مانەوەی لە ریزبەندی یەکەم، دەرفەتێکی زێڕینی لە دەستدا دوای ئەوەی لە یاریگای ئاکرێ 1 _ 1 لەگەڵ عەفک یەکسان بوو، موسڵ 54 خاڵی هەیە لە ریزبەندی یەکەم و عەفک بە 35 خاڵ لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت، موسڵ گەڕی داهاتوو لە یاریی لووتکە رووبەڕووی غەڕاف دەبێتەوە.

پێشمەرگەی سلێمانی جارێکی دیکە لە یاریگای خۆی براوە نەبوو بە ئەنجامی 2 _ 2 لەگەڵ مەسافی یەکسان بوو، پێشمەرگە 35 خاڵی هەیە لە ریزبەندی نۆیەمە و مەسافی بە 33 خاڵ لە ریزبەندی 16 دێت، ئەمانەی بەغدا دووچاری دووەم شکست بوو بەدوای یەک و نەیتوانی ریزبەندی یەکەم وەربگرێت، ئەمانە لە یاریگای خۆی 1 _ 0 بە جۆلان دۆڕا و گەڕی داهاتووش لە سلێمانی بەرامبەر پێشمەرگە یاریی دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button