ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بەفەرمی بووە پاڵەوانی لالیگا

لالیگای بەدەستهێنا و لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و جامی شاژنی ئیسپانیایە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بە بردنەوەی لە ریال بیتیس گەڕێک پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی خانمانی لالیگا و نازناوەکەی مسۆگەرکرد.

دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە گەڕی بیست و نۆیەمی خانمانی لالیگا 9-0 لە ریال بیتیسی بردەوە، بەفەرمی نازناوی خولەکەی مسۆگەرکرد و بە جیاوازیی شەش خاڵ بەپێش ریال مەدرید کەوتەوە، خانمانی بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و ریال مەدریدیش بە 75 خاڵ دووەمە.

بارسێلۆنا نۆیەمین جارە نازناوی خانمانی لالیگا بەدەست دەهێنێت، شەشەمجارە لەسەریەک خانمانی بارسێلۆنا دەبنە پاڵەوانی خولەکە.

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە دوایین یاریی ئەم وەرزەی خانمانی لالیگا میوانداریی ئاتلێتیک بلباو دەکات، ئینجا دواتر رۆژی 24ـی ئەم مانگە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی خانمان رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبنەوە، خانمانی بارسێلۆنا لە بەردەم بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکەش دەبن.

رۆژی 8ـی مانگی داهاتووش بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی جامی شاژنی ئیسپانیا رووبەڕووی خانمانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبنەوە و ئەگەر هەیە ئەم وەرزە خانمانی بلاوگرانا سیانە بەدەست بهێنن.

جگە لەوەی بارسێلۆنا نازناوی ئەم وەرزەی خانمانی لالیگای بەدەستهێنا، ئێوا پاجۆر یاریزانی بلاوگرانا بە تۆمارکردنی 23 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە، ئەلێکسیا پوتیێاسیش بە 11 ئەسیستی پێشەنگی گۆڵدروستکارانی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button