ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

مێژوو دەڵێت؛ ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە یاریی کلاسیکۆ دەدۆڕێت

بارسێلۆنا دوای شکستەکانی لە چامپیۆنزلیگ لە یارییەکانی کلاسیکۆ حاڵی پەرێشان بووە

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی مێژوو بێت، هەر کاتێک بارسێلۆنا لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا تووشی شکست بوو بێت و یەکسەر یاریی کلاسیکۆی کردبێت، لە کلاسیکۆ ئەنجامەکانی باش نەبوون.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، لە مێژوودا پێنج جار بارسێلۆنا دوای دۆڕانی لە یارییەکی خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا یاریی کلاسیکۆی کردووە، لەو پێنج یارییە سێ جار بەرامبەر ریال مەدرید تووشی شکست بووە، بردنەوەیەک و یەکسانبوونێکیشی لە کلاسیکۆ هەبووە.

بارسێلۆنا رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ 4-3 تووشی شکست بوو، ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد، ئەمڕۆش لە گەڕی 35ـی لالیگا بارسێلۆنا میوانداریی ریال مەدرید دەکات.

لەوەتەی وەرزی 1992/1993 ناوی جامی ئەوروپا کراوەتە چامپیۆنزلیگ، لەوکاتەوە بارسێلۆنا دوای دۆڕانی لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ پێنج یاریی کلاسیکۆی کردووە، لە ئۆکتۆبەری 2006 کاتێک بارسێلۆنا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ تووشی شکست بوو، دوای چوار رۆژ لە یاریی کلاسیکۆش بە ریال مەدرید دۆڕا.

لە ساڵی 2012 بە هەمان شێوە، دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە چێڵسی دۆڕا، لە یاریی کلاسیکۆش کەتەلۆنییەکان تووسی شکست بوون، بارسا لە کامپ نوو 2-1 بە ریال مەدرید دۆڕا و نازناوی لالیگاشی لەدەست دا و دواتر نازناوی چامپیۆنزلیگیشی لەدەست دا.

وەرزی رابردووش هەمان سیناریۆ دووبارە بووەوە، دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ 4-1 بە پاریس سانجێرمان دۆڕا، دوای پێنج رۆژ لە کلاسیکۆ بووە میوانی ریال مەدرید، سپیپۆشەکان لەو یارییە 3-2 لە بلاوگرانایان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button