بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بڕیاری دێکۆیە؛ ئاراوخۆ بەڕێدەکرێت و ئەستێرەیەکی ئینتەر جێگەی دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا نیازی وایە هەر لەم هاوینە رۆناڵد ئاراوخۆ بفرۆشێت. لە  ئێستاوە جێگرەوەشی دیاریکراوە.

ئاراوخۆ ئەم وەرزە یەکێک نییە لە بژاردە سەرەکییەکانی هانزی فلیک بۆ هێڵی بەرگریی، بەشێک لە هۆکارەکەش بەهۆی ئەو پێکانەوەبوو کە ماوەیەکی زۆر دایبڕاند لەگەڵ دابەزینی ئاستی لەچاو وەرزەکانی پێشووی.

بەگوێرەی تۆڕی فیچاحێسی ئیسپانی، یاریزانە ئۆروگواییەکە کە ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان تەنها 23 یاریی بۆ بارسا ئەنجامداوە، لەم هاوینەی دێت بەڕێدەکرێت.

سەرچاوەکە جێگرەوەی یاریزانە 26 ساڵییەکەی  ئاشکراکردووە کە ئالیساندرۆ باستۆنیه لە یانەی ئینتەر میلان.

لە درێژەی زانیارییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە باستۆنی ئیتاڵیی رای دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی بلاوگرانای لەسەرە و پێیوایە یاریکردنی ئالیساندرۆ لەگەڵ تیمەکەی هانزی فلیکدا دەگونجێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button