ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئارسیناڵ گۆڵپارێزێکی لالیگا دەگوازێتەوە ریزەکانی

یاریگا –
ئارسیناڵ لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی ئیسپانیۆل نزیکبووەتەوە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ببێتە یەدەکی داڤید رایا.
رۆژنامەی ئیندیپێندێتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لە گواستنەوەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی 24 ساڵانی ئیسپانیۆل نزیکبووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە ببێتە یەدەکی داڤید رایا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەکەی.
رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، ئارسیناڵ ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆ بە خوان گارسیا بدات، بەڵام ئیسپانیۆل داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری گۆڵپارێزە 24 ساڵانەکەی بێت.
خوان گارسیا کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە و تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، لەم وەرزەی لالیگا 34 یاریی کردووە، 44 گۆڵی لێکراوە و 7 کلین شیتی تۆمارکردووە.