ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێک لە سڵۆتەوە بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول؛ باشترین شوێنگرەوەی ئارنۆڵدمان هەیە

هەموومان نیگەرانین بەڵام هەموو شتێک کۆنتڕۆڵە

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا چیرۆکی چوونە دەرەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە لیڤەرپوول بابەتی سەرەکییە و رۆژانە قسەی لەسەر دەکرێت.

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، لیڤەرپوول هەموو شتێکی بۆ هێشتنەوەی ئارنۆڵد کرد، بەڵام نەیتوانی رێگری لە گواستنەوە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ ریال مەدرید بکات.

سڵۆت داوا لە هاندەرانی لیڤەرپوول دەکات، بڕیاری جێگری کاپتنی یانەکەیان قبووڵ بکەن، چونکە ئەستێرەی ئینگلیزییەکە دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

ئارنۆڵد زیاتر لە 20 ساڵە لە لیڤەرپوول یاریی دەکات و دووجار نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێکی بەدەستهێناوە.

سڵۆت پەیامێکی دڵنیایی ئاڕاستەی هاندەرانی لیڤەرپوول کرد و دووپاتیکردەوە، شوێنی باڵی راستی یانەکە لە دەستێکی پارێزراودایە و کۆنۆر بڕادلی تەمەن 21 ساڵان، بە باشترین شێوە شوێنی ئارنۆڵد پڕدەکاتەوە، سڵۆت دەڵێت؛

ترێنت یەکەم و دوا یاریزان نابێت لیڤەرپوول جێبهێڵێت، ئێمە هەموو هەوڵێکمان بۆ هێشتنەوەیدا، بەڵام ئێستا دەبێ بڕیارەکەی قبووڵ بکەین.

ئارنۆڵد دەیەوێت کاروانێکی نوێ تاقیبکاتەوە، چونکە هەندێک یاریزان ئارەزووی تاقیکردنەوەی نوێ دەکەن و ئارنۆڵدیش یەکێکە لەو یاریزانانە.

هاندەران و هاوتیمەکانی بە رۆیشتنی ئارنۆڵد نیگەرانن، چونکە ئێمە مرۆڤێکی باش و بەرگریکارێکی زۆر زۆر باش لە دەستدەدەین.

شێوازی یارییکردنی کۆنۆر برادلی زۆر باشە و لە ماوەی رابردوودا خۆی سەلماندووە، پڕۆگرامێکی تایبەتی بۆ دادەڕێژین بۆ ئەوەی باشترین پێشکەش بکات.

لیڤەرپوول سبەی لە ئانفیڵد میوانداری ئارسیناڵ دەکات، هەرچەندە هەفتەی رابردوو نازناوی پرێمەرلیگی بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button