ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ئارسیناڵ بڕیاری یەکلاییکەرەوە لەسەر سالیبا دەدات

تۆڕی ئاتلێتیک دوایین زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لەبارەی چارەنووسی ویلیام سالیبا، بەرگریکاری فەڕەنسی تیمەکەی دەدات.

هەرچەندە ئارسیناڵ ئەم وەرزە بەبێ نازناو تەواو دەکات، لەگەڵ ئەمەش مەترسی لەدەستدانی چەند ئەستێرەیەکی لەسەرە، لەوانە سالیبا.

ریال مەدرید دەمێکە چاودێری بەرگریکارە فەڕەنسییەکە دەکات و ئارسیناڵ خەریکە بەربەستی گەورە دروست دەکات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ بڕیاری دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی سالیبایداوە، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی کە تەنیا دوو ساڵی ماوە.

ئاندرێیا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵ، گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ نوێنەرانی سالیبا کردووە، بەڵام هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، چونکە چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانە.

بەگوێرەی ئاتلێتیک، سالیبا لە ئارسیناڵ دڵخۆشە، بەڵام دەیەوێت ئۆفەرێکی پێبگات کە پێگەی لە تیمەکە بەڕوونی دەربخات.

دوا لێدوانی سالیبا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە مارس/ئاداری رابردوو بوو، کاتێک رایگەیاند؛ هیچ پەلەی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە و دەیەوێت لە ئارسیناڵ بمێنێتەوە و نازناو بەدەستبهێنێت.

سالیبا لەم وەرزەدا 49 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە و ئێستا لەگەڵ گەنەرز خاوەنی باشترین ئاماری بەرگرین لە پرێمەرلیگ.

لە هاوینی ساڵی 2023 ئارسیناڵ گرێبەستی بوکایۆ ساکا، گابریێل مارتینێلی و سالیبای تاوەکو ساڵی 2027 نوێکردەوە.

ئارسیناڵ لە هاوینی ساڵی 2019 لە تەمەنی 18 ساڵیدا، سالیبای لە سانت ئیتیان گواستەوە و ئێستا یەکێکە لە دیارترین بەرگریکاری ئەوروپا.

بەر لەوەی ببێتە بەرگریکارێکی سەرەکی لە یانە لەندەنییەکە، سالیبا بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی نیس و مارسیلیا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button