
یاریگا –
نەورۆز لە یاریگای نێودەوڵەتی نەجەف رووبەرووی نەجەف دەبێەوە و توانای یاریزانێکی پیشەگەریشی بۆ دەگەڕێتەوە.
پێنج شەممە ( 8ـی ئایاری 2025 ) لە گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی و کاتژمێر 6ـی ئێوارە رووبەڕووی نەجەف دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە مەمەد زریقات یاریزانی بەرگری پیشەگەری ئەردەنی بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت، زریقات لە یاریی رابردوو بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانی بەرامبەر شوڕتە یاریی نەکرد.
هەر یەک لە یاریزانان باکۆ عومەر و حەسەن عەباس و راستگۆ فەریق بە هۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن، راستگۆ فەریق یاریزانە کاریگەرەکەی نەورۆز نەشتەرگەری دەکات و تا ڕادەیەکی زۆر ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەی سوور پۆشەکانی سلێمانی کۆتایی دێت.
نەورۆز و نەجەف لە مێژوودا حەفت یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز لە سێ یارییدا براوە بووە و نەجەفیش سێ یاریی بردۆتەوە و لە یارییەکەیش یەکسان بوون، نەورۆز حەفت گۆڵی کردووە و نەجەف نۆ گۆڵی تۆمار کردووە، لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق نەورۆز 2 _ 1 براوە بوو.
لە ریزبەندی خولەکە هەر دوو یانە بەدوای یەکترەوە دێن، نەورۆز 38 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 14ـەیە و یاریی داهاتووش میوانداری نەفت دەکات، نەجەف 37 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 15ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.