چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەنجامی داستانەکەی نێو جۆسێپی میاتزا لە ئەنجامە دەگمەنەکانی مێژووی چامپیۆنزلیگ بوو

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر و دوای ئەنجامە گەورەکەی یاریی چوونی نێوانیان کە 3-3 لە مۆنجویک کۆتایی هات، ئینتەر میلان و بارسێلۆنا لە یارییەکی دراماتیکی و پڕ سیناریۆی نەفەسگیردا لە یاریی گەڕانەوەی نێو جۆسێپی میاتزا گۆڵبارانی یەکتریان کردەوە بۆ گەیشتن بە فیناڵی چامپیۆنزلیگ. بەڵام خاوەن ماڵ لە چارەکە زیادکراوەکاندا ئەنجامەکەی کرد بە 4-3 لەرێگەی فراتێسی ئیتاڵی. بەوەش کۆی ژمارەی گۆڵەکانی هەردوو یاریی بوو بە 13 گۆڵ.

تا پێش ئەو داستانەی نێوان یانە ئیتاڵیەکە و رکابەرە ئیسپانیەکەی، تۆمارکردنی 13 گۆڵ لە چوارگۆشەی زێڕیندا، پێشتر تەنها یەک جار لە مێژووی پاڵەوانێتیەکەدا روویدابوو. ئەویش یاریی نێوان لیڤەرپوول و رۆما (7-6) بوو لە وەرزی 2017-2018، بەڵام لەو جەنگەدا ئینگلیزەکان لەسەر حیسابی ئیتاڵیەکان سەرکەوتن بۆ فیناڵ.


ئینتەر لە یاریی کۆتایی چاوەڕوانی تیمی سەرکەوتووی نێوان پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ دەکات کە یاریی چوونیان لەنێو یاریگای ئیمارات 0-1 لە بەرژەوەندی فەڕەنسییەکان کۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button