تەواو؛ چارەنووسی لیڤاندۆڤسکی بۆ یاریی ئینتەر میلان یەکلابووەوە

یاریگا –
چارەنووسی لیڤاندۆڤسکی بۆ یاریی ئینتەر میلان یەکلابووەوە، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ بلاوگرانا گەشتی میلانۆ دەکات و بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی سێشەممە بەردەست دەبێت.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان بەردەست دەبێت، کە رۆژی سێشەممە دەکرێت.
✅ Lewandowski, sí ❌ Balde, no
✍️ @sergisoleMD https://t.co/YAUwhQOlJF
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) May 4, 2025
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، لیڤاندۆڤسکی دوای دوو هەفتە دابڕانی لە یاریکردن، بۆ یارییەکەی ئینتەر ئامادە دەبێت و سبەی دووشەممە لەگەڵ شاندی بارسا گەشتی میلانۆ دەکات، بەڵام ئەستەمە بە سەرەکی یاریی بکات، بەڵکو فێران تۆرێس سەرەکی دەبێت و لیڤا لەسەر کورسی یەدەک دەبێت، هانزی فلیک دەتوانێت لە نیوەی دووەم سوودی لێوەربگرێت.
موندۆ دیپۆرتیڤۆ راشیگەیاندووە، ئالیخاندرۆ باڵدی بۆ یارییەکەی ئینتەر ئامادە نابێت، هێشتا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە، بۆیە فلیک نایەوێت سەرکێشی پێبکات و یاریی پێناکات، چونکە چەند یارییەکی هەستیار و زەحمەت لە لالیگا چاوەڕێیان دەکات، بەتایبەتی یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید کە راستەوخۆ دوای یارییەکەی ئینتەر لە لالیگا دەکرێت.