ئیسپانیاگرنگترین

ئەلۆنسۆ و ئەنچیلۆتی لەگەڵ پێرێز رێککەوتنی شەرەفیان هەیە

کۆتایی ئەم وەرزە هەموو شتێک روون دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەلۆنسۆ و ئەنچیلۆتی و پێرێز لەسەر هەموو شتێک رێککەوتوون، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە رێککەوتنە زارەکییەکایان دەکەنە رێککەوتنێکی نووسراو.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چابی ئەلۆنسۆ و کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز رێککەوتنی شەرەفیان هەیە، راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ سەرۆکی یانەی ریال مەدرید رێککەوتووە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە یەکسەر ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بگرێتە ئەستۆ، تەنانەت ئەلۆنسۆ لەوانەیە بڕیاری بەردەوام نەبوونی بە بایەر لیڤەرکوزن راگەیاند بێت.

رۆژنامەی مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی رێککەوتووە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە یەکسەر دەستبەرداری ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە بێت، ئەنچیلۆتی دوای کۆتایی هاتنی لالیگا ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەگرێتە ئەستۆ.

مارکا ئاشکراشیکردووە، ئەم سێ پیاوە تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکیان واژۆ نەکردووە، بەڵام هەرسێکیان بە زارەکی رێککەوتوون و هەر سێکیشیان خاوەنی قسەی خۆیانن.

ریال مەدرید دەیەوێت ئەلۆنسۆ رازی بکات لە مۆندیالی یانەکان راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەکە بکات، کە ئەم هاوینە لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button