سکای سپۆرتس زانیاری نوێ لەبارەی داهاتووی ئانچێلۆتی ئاشکرا دەکات
رێککەوتن کراوە...

یاریگا –
هێشتا نێوان کارلۆ ئانچێلۆتی و یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل کۆتایی نەهاتووە و دەنگۆکانی ئەم دواییە ناڕاستن.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، کەسە نزیکەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی هێشتا لەبارەی پەیوەندیکردنی راهێنەرە ئیتاڵییەکە بە هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەرنێنین و هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە.
🚨⏳ Understand: the camp around Carlo #Ancelotti remain positive that the move to Brazil will go through.
Claims that he has turned down the Brazilian Federation are being denied. Verbal agreement is done. The deal is complicated, but it’s still on. 🇧🇷
Even more details on… pic.twitter.com/rXG1CqsPIt
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 2, 2025
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن کە باسیان لەوە کردبوو گوایە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل لە گواستنەوەی ئانچێلۆتی کشاوەتەوە.
ئانچێلۆتی رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل کردووە، گرێبەستەکە ئاڵۆزە بەڵام هێشتا ئەگەری روودانی کراوەیەوە و سامبا دەستبەرداری کارلۆ نەبووە.
ئێستا بەڕازیل چاوەڕوانی ریال مەدرید و ئانچێلۆتییە بۆ ئەوەی رێکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوانیان تەواو بکەن و دواتر هەنگاوی خۆیان دەنێن.