عێراقکوردستان

زاخۆ یەکەم یاریی لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێ دەکات

زاخۆ بەبێ هاندەر یاریی لووتکە بەرامبەر زەوڕا دەکات

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر لە یاریی لووتکەدا میوانداری زەوڕا دەکات و یەکەم یاریی راهێنەری تازەی یانەکە دەبێت.

هەینی ( 2ـی ئایاری 2025 ) کاتژمێر 8:30ـی شەو لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە یاریگای خۆی و لە یاریی لووتکەدا میوانداری زەوڕا دەکات، بە هۆی سزادانیەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقەوە هاندەرانی زاخۆ ناتوانن لە یاریگا ئامادەبن، ئەم بریارەش تا کۆتایی وەرزە و سەرجەم یارییەکانی یاریگای زاخۆ بەبێ هاندەر دەکرێت.

زاخۆ و زەوڕا لە مێژوودا 25 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، زاخۆ تنها چوار یاریی بردۆتەوە و زەوڕاش لە 12 یارییدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و لە نۆ یارییشدا یەکسان بوونە، زاخۆ 20 گۆڵی کردووە و زەوڕاش 38 گۆڵی لە زاخۆ کردووە، لە سێ یاریی جامیشدا یارییان کردووە هەرسێ یاریی زەوڕا براوە بووە و زاخۆی لە جام دوورخستۆتەوە.

ئەم یارییە یەکەم یاریی زاخۆیە لە ژێر سەرپەرشتی عەبدولغەنی شەهدی راهێنەر دوای دەستلەکارکێشانەوەی تەڵال بلووشی راهێنەری قەتەڕی، دوایین هەلی رکابەری کردنی زاخۆیە لەسەر ریزبەندی یەکەم بە هۆی ئەوەی چوار یارییە زاخۆ براوە نەبووە.

زاخۆ لە 29 یارییدا 52 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی سێیەم دێت گەڕی داهاتووش لە بەغدا بەرامبەر کارەبا یاریی دەکات، زەوڕا لە 30 یارییدا 64 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی یەکەمی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button