
یاریگا –
جولیان لۆپیتێخی راهێنەری بەناوبناگی ئیسپانی بەفەرمی دەبێتە راهێنەری قەتەڕ و لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردە دەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەڕ بەفەرمی دەستبەکاربوونی جولیان لۆپیتێخی راهێنەری ئیسپانی راگەیاند، کە ئەو راهێنەرە ئیسپانییە تاوەکو 2027 بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی واژۆ کردووە، سەرەتای مانگی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئێران و ئۆزباکستان راهێنەرایەتی عەنابی دەکات.
“لوبيتيغي” مدربًا لـ منتخبنا الوطني 🇶🇦👨🏫.#العنابي pic.twitter.com/R73RyM9Gvk
— الاتحاد القطري لكرة القدم (@QFA) May 1, 2025
لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 قەتەڕ لە کۆمەڵەی یەکەم بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت، ئێران بە 20 خاڵ و ئۆزباکستان بە 17 خاڵ پلەکانی یەکەم و دووەمیان گرتووە و ئیماراتیش بە 13 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.
راهێنەرەکەی پێشووی ریال مەدرید و سێڤییا، پێشتر لە ساڵی 2016 راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کردووە و لە 16 یاری 12 بردنەوە و 4 یەکسانی بەدەستهێناوە.