
یاریگا –
دهۆک دوایین یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگای مەسافی باشوور کرد و بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەفتی بەسڕە ئامادەیە.
پێنج شەممە ( 1ـی ئایاری 2025 ) لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە بەسڕە تایبەت لە یاریگای مینا کتژمێر 5:30ـی ئێوارە رووبەڕووی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە، بەهۆی نزیکبوونی نەفتی بەسڕە لە دابەزین بۆ ریزی نایابی عێراق دهۆک دووچاری گرفت دەبێتەوە و ئەرکی ئاسان نابێت.
بۆ ئەم یارییە دهۆک لە توانای هەریەک لە یاریزانان ئیبراهیم غازی و محەمەد سەعید و زوڵفەقار یونس بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت، 12 یارییە نەفتی بەسڕە هیچ سەرکەوتنێکی تۆمار نەکردووە و دوایین یارییش 3 _ 0 بەرامبەر زەوڕا شکست بەش بووە، دهۆکیش دوای دوو ئەنجامی خراپ لە دوایین یاریی بەرامبەر کەربەلا سەرکەوتوو بووە و هیوای کێبڕکێی ریزبەندی یەکەمی لەدەست نەداوە.
نەفتی بەسڕه و دهۆک لە مێژوودا 16 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک لە هەشت یارییدا براوە بووە و نەفتی بەسڕە لە چوار یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە چوار یارییشدا یەکسان بوونە، هەڵۆکانی چیا 21 گۆڵیان تۆمار کردووە و نەفتی بەسڕەش 17 گۆڵی کردووە.
لە 24 یارییدا دهۆک 44 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەم دێت، گەڕی داهاتووش لە بەغدا بەرامبەر نەفت یاریی دەکات، نەفتی بەسڕەش 24 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 18ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.